بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە 24-7-2022 تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "سەلوا سەرکردەیەکی دیاری هەسەدە بوو لە شەڕەکاندا دژی داعش، ئەوەش لە گەرمەی شەڕەکە لە ساڵی 2017 لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا".
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت: سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری سەلوا و ئەو دوو شەڕڤانە، خەڵکی "باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و هاوبەشەکانمان لە هەسەدە دەکەین".
Your Comment