به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یێکدا به توندی ئیدانه‌ی کوژرانی دیبلۆماتکارێكی تورکیای کرد که له ئه‌نجامی ڕووداوێکی ته‌قه‌کردن له ڕیستوڕانتێکی هه‌ولێر کوژرا به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی كونسووڵخانه و حكوومه‌تی توركیا کرد و داوای له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان کرد به په‌له تاوانکاران ده‌ستگیر بکه‌ن و به سزای یاساییان بگه‌یێنن.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و جۆره ڕووداوانه به هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه ده‌زانێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان. دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیێكی باش و به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی‌تر به توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری كوژراوه‌كه و و كونسووڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین."
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مووزی 2019 ڕووداوێکی ته‌قه‌کردن له نێو رێستۆرانتێکی هه‌ولێر ڕووی دا که کوژرانی هاووڵاتییێکی سڤیلی عێراق و دیپلۆماتکارێکی کۆنسووڵخانه‌ی تورکیای لێکه‌وته‌وه و یه‌ک که‌سیش بریندار بوو که برینداره‌که‌ش به‌هۆی سه‌ختبوونی برینه‌کانی له نه‌خۆشخانه‌دا گیانی سپارد و ژماره‌ی کوژراوانی ڕووداوه‌که بۆ سێ که‌س به‌رز بوویه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment