به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا هه‌مبه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیی تورکیا له پرۆگرامی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی F-35 هاته‌ده‌نگ و گوتی: داپه‌ڕه یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕۆحی هاوپه‌یمانێتی یه‌ک ناگرێته‌وه و داواشی له ئه‌مریکا کرد له‌و هه‌ڵه‌یه پاشگه‌ز بێته‌وه که ده‌بێته‌هۆی دروست بوونی برینێک له په‌یوه‌ندییه ستراتێجییهکانیان که چاره‌سه‌ری نابێت.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: تورکیا شه‌ریکێکی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35ه و وه‌لاوه‌نانی ئه‌م وڵاته له‌و پڕۆژه‌یه دادپه‌روه‌رانه نییه. هه‌روه‌ها ده‌نگۆکان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 لاوازبوونی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35ی لێده‌که‌وێته‌وه بێبنه‌مایه. هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته وه‌ڵامنه‌دانه‌وه به پێشنیاری پێکهێنانی کارگرووپێکی هاوکاری به ئاماده‌بوونی ناتۆ له‌باره‌ی لێکدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که نموونه‌یێکی به‌رچاوی داوهرییهکانه و ده‌ریده‌خات که ئه‌مریکا توانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئێستای نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له به‌یاننامه‌که‌یدا گوتیشی: ئه‌مریکا گرنگایهتییێک که به دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌یدات ته‌نها نابێت له قسه‌دا بیسه‌لمێنێت؛ ده‌بێ ئه‌م بابه‌ته له کردار و به‌تایبه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی PKK، YPG/PYD، داعش و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن نیشانی بدات. نیازپاکیی لایه‌نی ئه‌مریکی به ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی G-20 گرنگایهتییێکی زۆری هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment