به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) باسی له ده‌نگۆکان کرد سه‌باره‌ت به دانووستانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و ڕایگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ییی خۆمان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ڕاده‌گه‌یێنین به‌ڵام دانووستان و دیدارێکی ڕاسته‌قینه له نێوان ئێمه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له‌ئارادا نییه. ئێمه به ئیمکاناتێکی که‌م به‌رگریمان له ناوچه‌که‌مان کرد و له گرووپی تیرۆریستیی داعش پاکمان کرده‌وه. ئاماده‌ین دایالۆگ و دانووستان ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه هه‌وڵه‌کانمان بۆ سووریایێکی دیموکراتی پشتبه‌ستوو به سیسته‌می لامه‌رکه‌زییه‌ت چڕ ده‌که‌ینه‌وه. لێره‌دا دابه‌شکردنێکی ڕاسته‌قینه له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆجێیی و خۆسه‌ر له‌ئارادایه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ده‌بێ داهاتووی وڵاتی سووریا به ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌کانی وڵاته‌وه گرێ بخوات ئه‌گینا هه‌ندێک ڕووداوی گه‌وره و بچووک که له ناوچه‌که ڕوو ده‌دات یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له میدیای وڵاتانی زلهێز بڵاو ده‌بنه‌وه بایه‌خێکی نییه. بۆ نزیکبوونه‌وه به ڕێچارێکی سیاسی ده‌بێ دیموکراسی له‌سه‌ر بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌کان دابڕێژرێت و ئه‌مه بابه‌تێکی ستراتێژیکه و ده‌کرێ درێژه‌ی پێبدرێت. دانووستان و دایالۆگ تاکه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو بابه‌ته‌کانه.
سه‌رچاوه: هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment