کوردپرێس: دهقی راگهیهندراوهكه:
ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەوڵێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیێک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.
ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمیی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین . لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆلینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment