کوردپرێس: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی رووداو لە هەولێر ڕایگەیاند: "ژمارەیێک کارمەندی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە شوێنی رووداوەکە بوون، کوژراو و برینداریش هەن کە گومان دەکرێت دیپلۆماتی تورکی تێدا بێت".
پەیامنێری رووداو دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و رێگەکانی هاتووچۆیان لەنزیک رێستۆرانتەکە داخستووە، لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
بەپێی زانیارییەکان، لەنێو کوژراوەکاندا جێگری کۆنسووڵی تورکیاش هەیە بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
پەیامنێرەکان ڕایدەگەیێنن تا ئێستا هەواڵی کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا لەو ڕێستۆرانتە لە هەولێر پشت ڕاست کراوەتەوە و هیچ وردەکارییێک لەبارەی تەقەکەرەکان نەخراوەتە ڕوو.
میدیاکانی توركیا بڵاویانكردەوە بەهۆی رووداوەكەوە سێ كارمەندی كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێم كوژراون.
بهڕێوهبهری پۆلیسی ههولێر، عهمید عهبدولخالق تهڵعهت ئاماژهی بهوهكرد لێكۆڵینهوه له رووداوهكه بهردهوامه و دواتر وردهكارییهكان دهخرێنه روو.
ئیبراهیم کاڵن گوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا کاردانەوەی بۆ ئەم هێرشە نیشاندا و ڕایگەیاند: "وەڵامی پێویستی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەدرێتەوە".
لە کاردانەوەیێکی دیکەدا بۆ هێرشەکە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئیدانەی ڕووداوی تەقەکردن و کوژرانی یەکێک لە کارمەندانی کونسۆڵخانەی تورکیای کرد لە هەولێر.
نوێ دەکرێتەوە...
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment