وەزیری درەوەی رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق په‌یامی پیرۆزبایی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌روه‌ی رووسیا ده‌گه‌یه‌نێته‌ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی پیرۆزبایی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیای گەیاندە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان خواستووه‌.

باڵیۆزی رووسیا ئامادەیی وەبەرهێنەرانی رووسیاشی بۆ سەرمایەگوزاری کردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی رووسیا وخۆشحاڵی دەربڕین بە ئامادەیی رووسیا بۆ زیاتر وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان ، جەختیشی لە سەر گرنگیی هەمەچەشن کردنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی بایەخ دان بە پیشەسازی وکشتوکاڵ و گەشتوگوزار. بە شێوەیێک کە چیتر ئابووری هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە سەرچاوەیێکی داهات نەبەستێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65078

Your Comment

You are replying to: .
captcha