نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ڕووسیا جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی ڕووسیا کۆ بوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی ته‌مووزی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی ڕووسیا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا‌ پیرۆزبایی خۆی و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای به‌‌ نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی هه‌رێمی کوردستانی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق به‌پێی ده‌ستوور نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌که‌ى دوێنێى شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا کرد.

هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا کرده‌وه و تاوتوێی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان کران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65076

Your Comment

You are replying to: .
captcha