مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆ بوویەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 16ی تەمووزی 2019 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەدانێک گەیشتە بەغدا و پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەش دیداری کرد.

كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی، دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بوو له‌ به‌غدا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكدا، له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆ بوونه‌وه‌.

هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەندامیەتیی شاندەکەیان کرد.

له‌م سه‌ردانه‌دا پرسی ناوچە كێشە لەسەرەكان، بووجە و نەوت، كەركووك، ئاوارەكان، لە دیدارەكان گفتوگۆیان لەسەر کرا، بۆ ئەوەی لە داھاتوویێكی نزیك ھەنگاوی كردەیی بۆ چارەسەری كێشە ھەڵپەسێردراوەكان بنرێت.

لە دوای یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە دوێنێ 15/7/2019 ئەنجام درا، لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، کە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی نیازپاکی و گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستوور، سەردانی بەغدا دەکات.

News Code 65052

Your Comment

You are replying to: .
captcha