كونسووڵخانەی توركیا لە موسڵ دەست بە كاركردن دەكاتەوە

بەشی تورکیا- باڵیۆزی توركیا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەیێكی كورتدا كۆنسووڵخانەكەیان لە مووسڵ دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.

کوردپرێس:

فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا لە میانی سەردانێكیدا بۆ شاری مووسڵ، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مەنسوور مەرعید پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، مووسڵ پەیوەندیی زۆر بەهێزی مرۆیی، كولتووری و مێژووییی لەگەڵ توركیادا هەیە و بۆ پشتڕاستكردنەوەی باوەڕ و ڕاستگۆییی توركیا لە دووبارە بنیاتنانەوەی عیراق بەتایبەتی مووسڵ، سەردانی ئەم شارەی كردووە.

باڵیۆزی توركیا لە بەغدا باسی لەوەش كرد،”بۆ دووبارە كردنەوەی كونسوڵخانەی توركیا لە مووسڵ لە مانگی حوزەیرانەوە ڕەزامەندیی حكوومەتی عێراقیان وەرگرتووە لە ماوەیێكی زۆر كورتدا باڵیۆزخانەكەیان لێرە دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.

News Code 65049

Your Comment

You are replying to: .
captcha