بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند: سەربازێک لە "باكووری عێراق" لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" بە سەختی برینداربووە و وێڕای هەوڵەكانی پزیشكەكان، نەتوانراوە رزگار بكرێت و گیانی لەدەست داوە.
توركیا ژمارەیێک سەربازگە و خاڵی چاودێریی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان و ناحیەی باشیک هەیە و بەردەوامیش لە رێی فڕۆكە جەنگییەكانییەوە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات و رووبەڕووی پەكەكە دەبنەوە.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment