بەپێی هەواڵ کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆ بووەوە و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکوو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
Your Comment