یه‌كێتیی ئەورووپا ژماره‌یێک سزای به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند

بەشی تورکیا- یه‌كێتیی ئەورووپا به‌هۆی جموجۆڵه‌كانی توركیا و ده‌رهێنانی گاز له‌ كه‌ناراوه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی قوبڕس، سزای به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره‌ سه‌پاند، ئه‌مه‌یش دوای چه‌ندان مانگ له‌ پێدانی هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ دێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یه‌كێتیی ئەورووپا وه‌ک هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سزای سه‌ره‌تایی بڕیاری دا سه‌رجه‌م دانوستاندنه‌كان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ توركیا بوه‌ستێنێت و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هاوبه‌شایه‌تی نێوان توركیا و ئەورووپایش هه‌ڵپه‌سێردرا.

جیا له‌و دوو سزایه‌ وڵاتانی ئەورووپا ده‌نگیان دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاریكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئەورووپا بۆ توركیا له‌ ساڵی 2020 كه‌ بانكی وه‌به‌رهێنانی ئەورووپا پاره‌كه‌ دابین ده‌كات و وه‌ک قه‌رزی درێژ خایه‌ن به‌ توركیا و وڵاتانی تری ده‌دات.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئەورووپا ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا كاریگه‌ریی نه‌رێنی و ترسناكی ده‌بێ بۆ كاره‌ نایاساییه‌كان كه‌ ئێسته‌ توركیا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست سه‌ركردایه‌تیی كاره‌ نایاسایییه‌كان ده‌كات، داوایشی له‌ توركیا كرد كه‌ جارێكی تر به‌ وردی بیر له‌ دۆسیه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌، ڕێز له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دراوسێیه‌تی و سه‌روه‌ری قوبڕس بگرن.

له‌لایێكی تره‌وه‌، یه‌كێتیی ئەورووپا پێشوازیی له‌ ده‌سپێشخه‌ری حكوومه‌تی قوبڕس كردووه‌، بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ونه‌هێشتنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بووه‌.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65027

Your Comment

You are replying to: .
captcha