کوردپرێس:
ئه‌نیمه‌یشنی "خولیاکان له قووڵایی" له ماوه‌ی 10 خوله‌ک و به سێ ته‌کنیک وه‌ک نیگارکێشی له‌سه‌ر شووشه، سینه‌ماتۆگرافیی تاک فریم و ئێدیتی کهمپیۆتهری، نیگارکێشیی دیجیتاڵی فریمه‌کان به پێنووسی پڕۆفشناڵی larg 4 و d2 به‌رهه‌م هێنراوه و بڕیاره به‌شداریی شانزده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "salento"ی ئیتالیا بکات که یه‌کێک له به‌ناوبانگترین فستیڤاڵه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئه‌نیمه‌یشنه‌که‌ی ڕه‌زا محه‌مه‌دی دووهه‌مین ئه‌نیمه‌یشنه که به‌پێی ئه‌و ستایله له وڵات به‌رهه‌م هێنراوه و به‌رهه‌مهێنانی ئهنیمهیشتنهکه ماوه‌ی 2 ساڵی خایاندووه و 14 هه‌زار فریمی نیگارکێشی تێدا به‌کار هێنراوه.
شایانی باسه؛ کێبه‌رکێی شانزده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "salento"ی ئیتالیا له 4 بۆ 8ی ئه‌یلوولی 2019 به‌رانبه‌ر به 13 بۆ 17ی خه‌رمانان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment