بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی شەمە 13ی تەمووزی 2019 شەشەمین مێهرەجانی یەکگرتنی ڕۆشنبیرانی کوردستانی سووریا ناسراو بە (HRRK) لە قامشلۆ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دروشمی مێهرەجانەکە لەم خولەدا تەرکیزی کردۆتە سەر مەسەلەی عەفرین و مانشێتی دروشمەکە ئەمەیە: " عەفرین ناسنامەی خوێن و ئەزموونی ژیانە"
لە یەکەم ڕۆژی مێهرەجانەکەدا پاش خوێندنەوەی وتارەکان و بەخێرهاتن، گرووپی میوزیکی یارا کە لە هونەرمەندانی عەفرین پێکهاتوون، چەند گۆرانییێکیان پێشەکشی ئامادەبووان کرد.
ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی میهرەجانەکە و شاعیری بەناوبانگی کورد ئەحمدی حوسەینی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم میهرەجانە ئەوەیە کە کولتووری گوێگرتن لە یەکتر لە ناو ڕۆشنبیران لە ڕۆژئاوا بچەسپێت."
بە پێی کۆمیتەی ئامادەکاری، میهرەجانەکە بۆ پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین سمینار، پانێل، کۆڕی شیعری، پێشانگای شێوەکاری و نیشاندانی فیلم ئەنجام دەدرێت.
Your Comment