ڕۆحانی: سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا قورسن بەڵام گەلی ئێران خۆڕاگرە

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا باسی گەمارۆ قورسەکانی ئەمریکای کرد و ڕایگەیاند ئەو سزا ئابوورییانەی ئەمریکا بە سەر ئێراندا سەپاندوویەتی بخرایەتە سەر هەر وڵاتێکی دیکە هەرەسی دەهێنا بەڵام گەلی ئێران خۆڕاگرە و پڕۆژەکانی ئەمریکا شکستیان هێنا.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 23ی پووشپەڕ بەرانبەر 14ی تەمووزی 2019 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە میانەی گوتارێكدا کە لە شاری شێروانی سنووری پارێزگای خۆراسان پێشکەشی کرد ڕایگەیاند، گەمارۆی ئەمریكا لەسەر ئێران زۆر توندە و دژی هەر گەلێكی تر بسەپێندرایە، هەرەسی دەهێنا.

سەرۆك كۆماری ئێران گوتیشی: “قورسترین گەمارۆكان لە لایەن بەهێزترین دەسەڵاتی ئابووری و سەربازیی جیهانەوە بە سەر گەلی ئێراندا سەپێندرا”.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا روحانی هەروەها رایگەیاند، كێشە و ئاستەنگمان لەپێشە ، بەڵام خاوەنی ئیرادەیێكی بەهێزین بەرانبەر بەدوژمنان ، هەركاتێك یەكێتی و هاوكاری هەبوو ، ئەوە سەركەوتن لەبەر دەستدایە.

ڕۆحانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە سەرەرای گەمارۆكانی ئەمەریكا ، بەڵام بێكاری و قەرزە دەرەكییەكان دابەزیون.

ناوبراو ئاماژەی بە ساڵیادی لەدایک­بوونی ئیمام ڕەزاش کرد و لەوبارەیەوە گوتی “ئەو ئیمامە پێشەوای هەموومانە و پشتمان بەو ئیمامە بەستووە و لەبەرانبەر هەموو زلهێزاندا وەستاوین و بڕوامان بەوەش هەیە کە لە ئەنجامدا سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت”.

سەرۆککۆماری ئێران لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە، دژوارترین گەمارۆكان بە سەر ئێمەدا سەپاوە، گەلی خۆڕاگری ئێمە، بە هەموو تواناوە وەستان و ئەمریكا چیی پێکرا کردی و هەموو جووڵەکانیشی شکستیان هێنا.

News Code 64986

Your Comment

You are replying to: .
captcha