حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕه‌خنه‌ له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت

به‌شی جیهان- حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: هیچ کێشه‌یێکم له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی کورد نییه‌ به‌ڵام کێشه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ کوردییه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ ‌که‌ کۆنتڕۆڵی هه‌رێمه‌که‌ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وت: ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان سروه‌ت و سامان و نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ش کێشه‌ی زۆری له‌سه‌ره‌.

ناوبراو گوتیشی: من کێشه‌یێکم له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی کورد نییه‌ به‌ڵام کێشه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ حیزبه‌کاندا هه‌یه‌ که‌ کۆنتڕۆڵی هه‌رێمه‌که‌ و سروه‌ت و سامان و نه‌وته‌که‌ی ده‌که‌ن و دیار نییه‌ داهاته‌که‌ی له‌ کوێیه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد که‌ نزیکه‌ی دوو هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ له‌ ڕێگه‌ی هێڵی بۆرییه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌کات که‌ له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون ئه‌وه‌ش به‌ بێ مۆڵه‌ت و کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق.

سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ بابه‌تی گه‌نده‌ڵی پاش وازهێنانی ناوبراو له‌ ده‌سه‌ڵات په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و به‌ شێوه‌ی ئاشکرا مامه‌ڵه‌ له‌سه‌ر پۆسته‌کان ده‌کرێت.

ناوبراو هۆشداریشی له‌باره‌ی خۆڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش دایه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64977

Your Comment

You are replying to: .
captcha