کوردپرێس:
پێش له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕێگه به بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که درا که چاویان به ناوبراو بکه‌وێت به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا چه‌ندین جار داوای بینینی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بۆرساوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و وادیاره سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌مباره‌وه گۆڕاوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بۆرسا داواکاریی بینینی پارێزه‌ر و خانه‌واده‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که و که‌سوکاری چه‌ندین زیندانیی دیکه ڕه‌ت کردۆته‌وه.
داواکاریی بینینی ئۆجه‌لان و چه‌ندین زیندانیی دیکه‌ی ئیمرالی به بۆنه‌ی پشتبه‌ستن به ماده‌ی 5275 و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منیی زیندانه‌کانی تورکیا ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه واتا حوکمێک که پێش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری داد له ئیمرالی هه‌ڵگیرابوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment