کوردپرێس:
نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم پلانێکی ئامادە کردووە کە بە پێی پلانەکە دەتوانن ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران لە ھەرێمی کوردستان بگەیێننە 3 ملیۆن و 500 ھەزار گەشتیار.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەش دا کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و گوتیشی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە یەک ملیۆن و 700 ھەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە.
نادر رۆستی داواشی لە شوێنە گەشتیارییەکان کرد لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران، پەرژینی بەربەست و سەلامەتی بۆ پڕۆژەکانیان دروست بکەن، بە تایبەت ئەو ناوچە گەشتیارییانەی کە دەکەونە سەر ئاو و رووبار و شوێنە مەترسیدارەکان و ژیانی گەشتیاران دەخەنە مەترسییەوە.
*لە باس نیوز وەرگیراوە
Your Comment