کوردپرێس:
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”یەكەم وەجبەی سیستمی بەرگریی (ئێس 400)ی ڕووسی گەیشتە فڕۆكەخانەی سەربازیی ئەنقەەرە، وەرگرتنی ئەم وەجبەیەش لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی پێشووتری نێوان توركیا و ڕووسیادا بووە بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی (ئێس 400)”.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیا”وەجبەكانی تری سیستمی بەرگریی موشەكیی (ئێس 400)ی ڕووسی لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە وڵات”.
وەرگرتنی سیستمی بەرگریی موشەكیی(ئێس 400)ی ڕووسی لەلایەن توركیاوە، هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كە پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر توركیا سیستمی (ئێس 400)ی ڕووسی بكڕێت، ئەمریكا ڕادەستكردنی فڕۆكەكانی F35 بە وڵاتەكە ڕادەگرێت، چوونكە بە وتەی بەرپرسانی ئەمریكا، ئەو سیستمە ڕووسییە زیان بە نهێنی تواناكانی هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانی (ناتۆ) دەگەیەنێت كە توركیا بۆخۆی یەكێكە لە ئەندامەكانی هاوپەیمانییەكە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment