کوردپرێس:
لەئاهەنگێکدا کە بۆ دەرچووانی زانکۆی بغازانچی لە شاری ئەستەمبوڵ بەڕێوە چوو خوێندکارێکی ئەو زانکۆیە دەستبەسەر کرا کە لافیتەیێکی بەدەستەوە بوو کەتێیدا داوای ئازادکرانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەرجەم زیندانیانی سیاسی کرابوو.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئیدیرنەوە پەیامێکی لەبارەی دادگایی کرانی ئەو خوێندکارەوە بڵاو کردەوە و نووسیی ئەوانەی نموونەی ئێوە بە ئامانج دەگرن تێبگەن کە دەوران لە حاڵی گۆڕاندایە.
لە پەیامەکەی دەمیرتاشدا نووسراوە: "هاوڕێی خۆشەویستم "ئوزن" سڵاوت لێ بێت. لە ڕێگای تۆوە سڵاو لە هەموو هاوڕێکانم لە زانکۆکان و بەتایبەتی لە زانکۆی بغازایچی دەکەم. ستایشی ئەو هەڵوێستەتان دەکەم کە ملتان بۆ بێدادی و ناهەقی و گوشار کەچ نەکردووە. پیرۆزباییی ئەو هەڵوێست وەرگرتنەتان ئەکەم. ئەوانەی ئێوەیان تۆمەتبار کردووە و دەتانکەنە ئامانج بزانن کە دەوران لە حاڵی گۆڕان و گوزەردایە. هیوا و بەرخۆدان و دۆستیی فراوان...
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment