سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ڕێگەی پەیامێکەوە باسی دادگایی کردنی خوێندکارێکی زانکۆی بغازایچی دەکات و دەڵێت "با ئەوانەی ئێوە دەکەنە ئامانج بزانن دەوران خەریکە دەگۆڕدرێت."

کوردپرێس:

لەئاهەنگێکدا کە بۆ دەرچووانی زانکۆی بغازانچی لە شاری ئەستەمبوڵ بەڕێوە چوو خوێندکارێکی ئەو زانکۆیە دەستبەسەر کرا کە لافیتەیێکی بەدەستەوە بوو کەتێیدا داوای ئازادکرانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەرجەم زیندانیانی سیاسی کرابوو.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئیدیرنەوە پەیامێکی لەبارەی دادگایی کرانی ئەو خوێندکارەوە بڵاو کردەوە و نووسیی ئەوانەی نموونەی ئێوە بە ئامانج دەگرن تێبگەن کە دەوران لە حاڵی گۆڕاندایە.

لە پەیامەکەی دەمیرتاشدا نووسراوە: "هاوڕێی خۆشەویستم "ئوزن" سڵاوت لێ بێت. لە ڕێگای تۆوە سڵاو لە هەموو هاوڕێکانم لە زانکۆکان و بەتایبەتی لە زانکۆی بغازایچی دەکەم. ستایشی ئەو هەڵوێستەتان دەکەم کە ملتان بۆ بێدادی و ناهەقی و گوشار کەچ نەکردووە. پیرۆزباییی ئەو هەڵوێست وەرگرتنەتان ئەکەم. ئەوانەی ئێوەیان تۆمەتبار کردووە و دەتانکەنە ئامانج بزانن کە دەوران لە حاڵی گۆڕان و گوزەردایە. هیوا و بەرخۆدان و دۆستیی فراوان...

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 64935

Your Comment

You are replying to: .
captcha