کوردپرێس:
عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکپارتی پاش کۆبوونەوەی ئەندامانی ناوەندیی پارتەکەی بەشداریی پرێس کونفڕانسێکی کرد و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنەکانی سەر پەکەکە لە باکووری عێراق بەردەوام دەبن ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئوپەراسیۆنە فراوانەی لە ناوچەی خواکورکی باکووری عێراق دەستی پێکردووە.
ناوبراو گوتیشی: "لەبارەی کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنی عێراق کردووە. تورکیا شان بە شانی عێراق بەدەوام دەبێت لە شەڕی تیرۆر."
عومەر چەلیک ئاماژەی بەو ڕەخنانەش دا کە لەبارەی سیستەمی سەرۆککۆمارییەوە لە ئەردۆغان گیراوە و لەو بارەیەوە زیادی کرد: "لە کۆبوونەوەی حیزبەکەدا کە بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بەڕێوە چوو ئەو خاڵانەی کە لەگەڵ سیستەمی نوێی سەرۆککۆماریدا نەدەگونجا بە ڕوونی باس کران و نوێنەرانی پەرلەمانیش بە ناوی هاووڵاتییانەوە ڕای خۆیان دەربڕی و داواکارییەکانیان لە سیستەمی حکومڕانیدا بە شێوەیێکی کارا خۆی دەنوێنێت."
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment