کوردپرێس: بەپێی بەیاننامەیێک كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن دەزگای مەرزە سنوورییەكانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە: "عێراق ڕوفاتی 44 شەهیدی جەنگى ئێران و عێراق ڕادەستی ئێران كردەوە، پرۆسەكەش بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرگرتن و ڕادەستكردنی شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتی مافەكانی مرۆڤی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق و بە ئامادەبوونی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بەڕێوەچوو".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "لەنێوان 44 ڕوفاتەكەدا، 21یان ناسراونەتەوە و 23 ڕوفاتى تريان نەناسراون، و لە پرۆسەكانی هەڵكۆڵینی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا لە پارێزگەكانی بەسرە و میسان دۆزراونەتەوە".
ناوبەناو مەراسیمی ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی قوربانیانی جەنگی عێراق- ئێران لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت كە لە ساڵی 1980 دەستیپێكرد و هەشت ساڵ بەردەوام بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment