کوردپرێس:
ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه 10/7/2019 له كۆشكى ئه‌لیزێ له پاریس، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پێشوازیی له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی فەڕەنسا، سوپاس و پێزانینى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنى تیرۆر و پێشوازیكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنى پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ڕه‌نسا له چوارچێوه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و خۆشحاڵى و پشتگیریى خۆى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراق ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازى و سیاسى و مرۆییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا، به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن كرد له پشتگیریى سیاسى و دیپلۆماسیى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا كه بووه هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌یێكى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد، جه‌ختیشى له پاراستن و په‌ره‌پێدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى بازرگانى و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، بارودۆخى سووریا و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا بوون.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 10/7/2019ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا كه له پاریس، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی” كۆبوونه‌وه‌یێكی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن هه‌بوو و جه‌نابیمان ئاگادار كرد، بێگومان خۆتان ده‌زانن دوای ڕووداوه‌كانی دوای ڕیفراندۆم فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌تی سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه له‌ڕووی سیاسییه‌وه به‌ڕووی جیهاندا بكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره بوو له‌و كاته‌دا و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه دواتر توانیمان هه‌ندێك كێشه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوو، چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه و ئه‌وه به‌رده‌وام بوو تا ئێستا”.
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا بارزانی ڕایگه‌یاند “دوای ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یێكی فه‌رمی بوومه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆشكی ئه‌لیزێ دیسانه‌وه داوه‌ت كرام كه بێین بۆ ئێره.
كۆبوونه‌وه‌یێكی باشمان هه‌بوو و تیایدا سوپاسی ڕۆڵی سه‌رۆك ماكرۆن و هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسامان كرد كه توانییان و یارمه‌تیی ئێمه‌یان دا له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه و به‌غدا كه ئه‌مه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان بوو له‌گه‌ڵ جه‌نابیان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پاریس هه‌م له‌ڕووی سیاسییه‌وه و هه‌م ئیكۆنۆمییه‌وه.
سوپاسی فه‌ڕه‌نسامان كرد بۆ ڕۆڵیان له پرسی شه‌ڕی داعش كه هاوكاری پێشمه‌رگه بوون، سوپاسی فه‌ڕه‌نسامان كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی كه بۆ ئاوار و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی و بڕیاریشمان دا كه هه‌وڵ بده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان هه‌م له‌ڕووی ئابووری و هه‌م له‌ڕووی سیاسییه‌وه په‌ره‌ی پێ بده‌ین”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌واناندا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان هه‌ولێر و پاریس، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “ئێمه ده‌مانه‌وه‌ی له هه‌موو ڕوویێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین، چوونكه هه‌روه‌ك باسمان كرد فه‌ڕه‌نسا ڕۆڵێكی گرنگی بینی و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو ڕوویێكه‌وه به‌تایبه‌تی له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین”.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد “له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی خۆیدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ماكرۆنمان داوه‌ت كردووه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و به سوپاسه‌وه قبووڵی كرد و هیوادارین له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیدا بۆ عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات”.
ده‌رباره‌ی متمانه‌دانی په‌رله‌مان به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی به‌ڕێز ماكرۆن له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی “زۆر خۆشحاڵ بوو كه ئه‌مڕۆ گوێبیستی ئه‌و هه‌واڵه بوو كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پێكهێنراوه و خۆشحاڵ بوو به‌وه و هیوای خواست كه ئه‌م كابینه‌یه بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له كاره‌كانیدا”.
*لە پەیجی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگیراوە
Your Comment