نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار داوای دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- ڕه‌سووڵ خزری له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گرتووه‌ و ده‌ڵێت: پێویسته‌ مێتۆدی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بگۆڕدرێت و وه‌زاره‌تێکی بۆ دابین بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌سووڵ خزری نوێنه‌ری خه‌ڵکی پیرانشار و سه‌رده‌شت له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌ لێدوانێکدا نیگه‌رانیی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ربڕیوه‌ و گوتوویه‌تی: له‌ 25 وڵاتدا که‌ به‌ زۆری گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رن وه‌زاره‌تێک بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان دابین کراوه‌ به‌ڵام له‌ ئێران ئاوڕ له‌و خه‌ساره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

خزری گوتیشی: پێویسته‌ به‌ فه‌رهه‌نگ‌سازی کردن هه‌وڵی که‌م‌کردنه‌وه‌ی خواسته‌کان بۆ به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بده‌ین. دیاره‌ گرتن و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی چه‌ند که‌سێک که‌ کاری بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌که‌ن کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر ناکات و ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌یێکی جیدی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ وڵاتی ئێران ڕێکخراوێک به‌ ناوی ڕێکخراوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکی ده‌زگاکه‌ سه‌رۆک کۆماره‌ و سکرتێره‌که‌شی وه‌زیری ناوخۆیه‌ به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گیرێت ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی وڵات سه‌رقاڵن به‌ کاروباری حوکمڕانی و جێبه‌جێکارییه‌وه‌ و ده‌رفه‌تی که‌متریان بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌و ڕێکخراوه‌ گرینگه‌ هه‌یه‌. بۆیه‌ هه‌ندێک که‌سی دیکه‌ش باسی زه‌رووره‌تی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ریان کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64897

Your Comment

You are replying to: .
captcha