به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان سه‌رکرده‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانیان له هه‌رێم و ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڕێوه برد. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که 92 له‌سه‌دی خه‌ڵک ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان دا به‌ڵام پاشهاته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و گشتپرسییه -که دژایه‌تیی وڵاتانی جۆراوجۆری لێکه‌وته‌وه- هه‌رێمی کوردستانی به‌ره‌وڕووی قه‌یران کرده‌وه.
ده‌زگای پێوه‌ری ئازادیی ڕاده‌ربڕین که دۆخی ئازادی ڕاده‌ربڕین له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان لێکده‌داته‌وه دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان که‌ماڵ چۆمانی هه‌واڵنێری ڕه‌خنه‌گری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام داوه و له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه که ڕۆژنامه‌وانانی ڕه‌خنه‌گری به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم به بۆنه‌ی گوشاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه ناچار بوونه ئه‌و ناوچه‌یه بهجێبهێڵن.
ئه‌و ده‌زگایه ته‌ئکیدی کردووه که ده‌وترێت هه‌رێمی کوردستان نزیکه له وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌وان ئه‌مریکا و له ڕووی سه‌قامگیرییه‌وه ناوبانگی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌رکردووه به‌ڵام شوێنێکی ئه‌من و پارێزراو بۆ ڕۆژنامه‌وانان نییه.
ڕۆژنامه‌نووسان له دیمانه له‌گه‌ڵ ده‌زگای پێوه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین ڕایانگه‌یاندووه به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه‌یان له به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمه‌که گرتبوو و کاته‌که‌یان به نه‌گونجاو وه‌سف کردبوو به خه‌یانه‌تکار وه‌سف کرد و هه‌ڕه‌شه‌یان مه‌رگیشیان له ژماره‌یێکیان کرد.
که‌ماڵ چۆمانی یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانانی دانیشتووی هه‌رێمی کوردستان بوو که له دیمانه له‌گه‌ڵ ده‌زگای پێوه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین ڕایگه‌یاندووه: به بۆنه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی داموده‌زگا و که‌سایه‌تییه‌کان و به‌هۆی ڕهخنهگرتم له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم ناچار بوومه له ڕێگای ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور و ڕێکخراوێکی ئه‌ڵمانی هه‌رێمی کوردستان به‌جێبهێڵم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment