بەپێی هەواڵی کوردپرێس کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی پەرلەمانی تورکیا خوێندنەوەی بۆ خشتەی کار دەکرد کە پارتی دادوگەشەپێدان پێشکەشی کردبوو. لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی هەردوو حیزبی CHP و MHP بەهۆی ڕاجیاوازییەوە بە سەرۆگوێی یەکیان دا و کردیان بە شەڕە مشتەکۆڵ.
ئوگور ئوزەل سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە سەرەتای قسەکانی خۆیدا ڕەخنەی لە نێونەرانی مەهەپە گرت و ڕایگەیاند ئێمە بە جوانی مەهەپە دەناسین بەڵام ئێوە واتان کردووە ئەو حیزبە ببێتە حیزبێکی نەناسراو. ئەندامانتان شەرم دەکەن بڵێن ئەندامی مەهەپەن. وا باشە لەوە تێفکرێن.
پاش ئەو وتارەی نوێنەری جەهەپە نوێنەرانی مەهەپە کاردانەوەیان پیشان دا و ئەوەیان کرد کە شیاوی هۆڵی پەرلەمان نیە.
Your Comment