به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برانکۆ مارستیک ئه‌ندامی ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌یی و نووسه‌ری گۆڤاری ژاکۆبینی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که جۆ بایدن کاندیدی سه‌ره‌کیی دیموکراتخوازه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئه‌و وڵاته پاڵپشتێکی کورده‌کانی عێراقه.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه که جۆ بایدن له ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداوی فارس په‌یامێکی بۆ په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق بووه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌وان کردووه.
نووسه‌ره‌که له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا له‌باره‌ی کاندیدبوونی جۆ بایدن له‌لایه‌ن دیموکراتخوازهکانهوه بۆ ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ نووسیی: جۆ بایدن ڕوو له کورده‌کان ڕایگه‌یاندبوو "ئێمه هه‌وڵه‌کانمان بۆ دروستکردنی عێراقێکی یه‌کپارچه هاوشانی ئێوه چڕ ده‌که‌ینه‌وه و ته‌نها چیاکان پاڵپشتی ئێوه نیین؛ ئێمه‌ش پاڵپشتی ئێوه‌ین." ئاماژه‌ی جۆ بایدن به‌م مه‌ته‌ڵه‌یه که کورده‌کان ده‌ڵێن هیچ دۆستێکیان جگه له کورد نییه.
هاوکات نووسه‌ری گۆڤاری ژاکۆبین هۆشداریش ده‌دات که جۆ بایدن شه‌ڕخوازه و هه‌وڵی داوه هانی کوردی عێراق بدات بۆ پاڵپشتی له ئه‌مریکا و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment