بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆنای کوبیلای، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئاماژەی بەم پرسە دا کە تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی دیمۆکراتیک هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت حزبە سیاسییەکان یەکبگرن.
ناوبراو درێژەی دا هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانی 2015ی زاینی لە تورکیا ڕاستییێکی ئاشکرا کرد کە زۆرینەی کۆمەڵگای تورکیا ڕازی بە حکوومەتی تاکەکەسی نین. ئەم هەڵبژاردنە ڕاستییەکانی سەلماند ئەو شتەی ئێمە پێشنیاری دەکەین یاسای بنەڕەتیی نوێیە بۆ چاکسازی لە ڕەژیم.
گۆنای کوبیلای دەڵێت مەبەستی ئێمە دەستوورێکی یەکانگیر و بنەڕەتییە؛ دەستوورێک کە بە لە بەرچاو گرتنی یەکسانی لە بەرژەوەندیی تورکیا بێت و هەموو کێشەکان لەوان کێشەی کورد، عەلەوییەکان کرێکاران و ... چارەسەر بکات و هەموو کۆمەڵگا بگرێتەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسڵ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment