کوردپرێس: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆسه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدانی خۆی كۆتایی پێهێنا و سی ڤی كاندیدانی خۆی راده‌ستی مه‌سروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كرد.
به‌گوێرەی زانیاریی میدیاکانی هەرێمی کوردستان، کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆسته‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه:
- جهﻻل جه‌وهه‌ر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كاروباری چاكسازی
- مسته‌فای سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
- ئاواتی شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری
- كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
- هه‌ریه‌ک له چاﻻک موهه‌ندیس، برزۆ مه‌جید و كاروان هاشم، كاندیدانی بزووتنه‌وه‌كه‌ن بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاوه‌كوو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٧ی ٧ی ٢٠١٩، كاندیدی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش یه‌كلا بكرێته‌وه و ناوه‌كانیان راده‌ستی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment