بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێد پڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری هێرشە خوێناوییەکەى ئەمڕۆی هەرێمى کوردستانن لە عێراق، بەڵام وردەکاری تەواو نازانن و لەئێستاشدا لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانیان لە گفتوگۆدان لەسەر ئەم رووداوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەوان وەک ئەمریکا لەگەڵ پاراستنی سەروەریی خاکی عێراقدان و دەبێت لە جووڵە سەربازییەکانى ناو عێراق رەچاوی سەروەری و پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى بکرێت
Your Comment