کوردپرێس:
ئاخین خه‌لیل ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسه‌كه ده‌ڵێت: ڕۆژانی 6 بۆ 8ی ته‌مووزی 2019 ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژیکی کوردستانی سووریا کۆنفڕانسێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی موحاکه‌مه‌ی چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له شاری عاموودای پارێزگای حه‌سه‌که به‌ڕێوه ده‌بات.
ناوبراو زیادی کرد: کۆنفڕانسه‌که له دۆخی تیرۆریستان و زیندانی‌کراوانی داعش ده‌کۆڵێته‌وه و به‌شێک له قوربانییانی ده‌ستی داعش وه‌ک شایه‌تحاڵ له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاماده ده‌بن.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسه‌كه ڕاشی‌گه‌یاند: "شرۆڤه‌كارانی سیاسی، شاره‌زایانی ئابووری، که‌سایه‌تییه ئاکادیمیسته‌کان و نوێنه‌ری ئیتنیکه‌کان و شاره‌زا له بواره جیاجیاكان له چه‌ند وڵاتێک به‌شدارن له كۆنفرانسه‌كه‌دا. مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه له چه‌ندین ته‌وه‌ر ئه‌نجام بده‌ین له‌وان؛ تاوانه‌كانی داعش، دروست بوونی داعش و ئه‌و وڵاتانه كه ھاوكاری ئه‌و ڕێكخراوه ده‌كه‌ن، ھاوكات ئاماژه به‌و ھێزانه ده‌كرێت كه داعشیان تێك‌شكاند."
ئاخین خه‌لیل زیادیشی کرد: له کۆنفڕانسه‌که‌دا خه‌ساره‌کانی داعش تاوتوێ ده‌کرێت و چه‌ندین وتار له بواری مێژوویی، سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و ژنانه‌وه ئاراسته ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment