کوردپرێس:
کوردی سووریا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە هەزاران کەس لە تیرۆریستانی داعشیان لە شەڕی باکوور و خۆرهەڵاتی باکووری سووریا بە دیل گرتووە. هزاران ئەندامی خێزانەکانی داعش و کەسوکاری ئەو تیرۆریستانەش لەو کەمپانەدا دەهێڵرێنەوە کە بۆ کەسوکاری تیرۆریستانی داعش لەبەرچاو گیراوە هەر بۆیەش گومانی ئەوە دەکرێت کە ژمارەیێکی دیکە لە تیرۆریستانی داعش لە نێو ئەو کەمپانەدا بەشاراوەیی مابنەوە.
ساڵح موسلیم سەرۆکی پێشووی یەکێتیی سووریای دیموکرات کە هاوکات بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریایە و چۆتە فینلاند بە ئاژانسی هەواڵی "وای ئێڵ ئەی" (YLA)ی وتووە کوردی سووریا داوای کردووە ئەندامانی دیلی داعش لە دادگایێکی نێودەوڵەتیدا داگایی بکرێن.
ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە کە ژمارەیێک لەو ژنانەش کە لە کەمپەکانی کەسوکاری داعشییەکاندا چاودێری دەکرێن هێشتا خۆیان ئەندامی داعشن و پێویستە لە دادگایێکی دەولیدا موحاکەمە بکرێن.
ساڵح موسلیم ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەگەرچی بەڵگەی ئاشکرا و ڕوون هەن کە داعش تاوانی گەورەی کردووە بەڵام لە ناوچە کوردنشینەکاندا حوکمی سێدارە و کوشتن بۆ تیرۆریستانی داعش دەرناکرێت.
ساڵح موسلیم ئامادەیی خۆیشی دەربڕی کە یارمەتیی وڵاتی فینلاند بدات بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییە فینلاندییانەی چوونەتە ڕیزەکانی داعشەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
Your Comment