دووباره‌ داواکاریی بینینی ئۆجه‌لان ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- جارێکی‌تر سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بۆرسا داواکاریی بینینی خانه‌واده‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

بۆ دووهه‌مین جار و پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ، سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بۆرسا داواکاریی بینینی خانه‌واده‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی 6ی ته‌مووزی 2019 محه‌مه‌د ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و مه‌زڵووم دینچ وه‌سیی بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان و که‌سوکاری چه‌ندین زیندانی دیکه‌ -بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ردانی ئیمرالی بکه‌ن- داواکارییێکیان له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌رانه‌وه‌ پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی شاری بۆرسا کرد به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

داواکاریی بینینی ئۆجه‌لان و چه‌ندین زیندانیی دیکه‌ی ئیمرالی به‌ بۆنه‌ی پشت‌به‌ستن به‌ ماده‌ی 5275 و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منیی زیندانه‌کانی تورکیا ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ واتا حوکمێک که‌ پێش له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری داد له‌ ئیمرالی هه‌ڵگیرابوو.

شایانی باسه‌؛ پێش له‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی جوونی 2019 نامه‌یێکی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بڵاو کرایه‌وه‌ و پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ نه‌ پارێزه‌ران و نه‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌یانتوانی چاویان به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بکه‌وێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64782

Your Comment

You are replying to: .
captcha