کوردپرێس:
ڕۆژی هه‌ینی 14ی پووشپه‌ڕی 1398 به‌رانبه‌ر به 5ی ته‌مووزی 2019 مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ییی پڕۆژه‌ی کۆگه‌ی بازرگانی و بازاڕی گه‌وره‌ی سنه سنته‌ر به به‌شداریی پارێزگاری سلێمانی، پارێزگاری کوردستان، شاره‌وان و ژماره‌یێک له به‌ڕێوه‌به‌ران و چالاکوانانی بواری ئابووری به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا حێشمه‌توڵڵا سه‌یدی شاره‌وانی سنه پڕۆژه‌ی "سنه سنته‌ر"ی به یه‌که‌مین سه‌رمایه‌دانه‌ریی ڕاکێشراوی بیانی له پارێزگا وه‌سف کرد و گوتی: هیوادارین زووبه‌زوو ژماره‌ی سه‌رمایه‌دانه‌رییه بیانییه‌کان له شاری سنه به‌رز ببێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ر یه‌ک له ڕوانگه بنه‌مایی و گرینگه‌کانی ئه‌ندامانی شۆرای شار و شاره‌وانیی سنه‌یه و گوتیشی: پڕۆژه‌گه‌لێکی گرینگ بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری ناوخۆیی و بیانی له شاره‌وانیی سنه یه‌کلا بوونه‌ته‌وه و ئێمه‌ش پێشوازی له هه‌ر جۆره سهرمایهدانهرییێک له‌م شاره‌دا ده‌که‌ین.
سه‌یدی باسی له‌وه کرد که گومانی تێیدا نییه بۆ گه‌شه‌ی شاری سنه پێویستمان به سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی و بیانی هه‌یه و ڕاشیگه‌یاند: خۆشحاڵین که یه‌که‌مین سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دانه‌رانی شاری سلێمانی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئه‌نجام درا و پێشوازیێکی گه‌رم و گوڕ له‌وانه‌ش ده‌که‌ین که ده‌یانهه‌وێت له هه‌ر به‌شێکی ناوچه‌که و جیهان سه‌رمایه‌دانه‌ری له شاری سنه بکه‌ن.
ناوبراو له کۆتاییدا یه‌ک له کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م بازاڕه‌ی پاش دامه‌زراندن به گواستنه‌وه‌ی شوێنی تاناکۆرای سنه بۆ شوێنی نوێ ڕاگه‌یاند و گوتیشی: پڕۆژه‌که له ڕووبه‌رێکی 15 هه‌زار و 553 مه‌تری چوارگۆش و له 4 نهۆم دروست ده‌کرێت که یه‌ک نهۆمی به پارکینگ ته‌رخان ده‌درێت و به گشتی ژێرخانی پڕۆژه‌که ده‌گاته هه‌زار مه‌تری چوارگۆش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment