مەرجەعیەتی باڵای شیعە لە عێراق: بەشێک لە بازرگانانی مادەی هۆشبەر لەگەڵ کاربەدەستان دەستیان تێکەڵە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەبدولمەھدی كەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵا عەلی سیستانی لە وتاری ڕۆژی ھەینیدا ئاماژەی بەو ەكرد، دیاردەی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ھەڕەشەیێكی مەترسیدارە بۆ سەر كۆمەڵگە و هەندێک لە کاربەدەستانیش لەگەڵ بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەستیان تێکەڵ کردووە.

کوردپرێس:

نوێنەری ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق ڕوونیشیكردەوە، بەشێك لە بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر، بەھۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ كاربەدەستانی وڵات، لە یاسا ھەڵھاتوون، بەشێك لە كاربەدەستانیش لە پاراستنی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر تێوەگلاون.

هاوكات، عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە داوای دەستگیركردن و بەسزا گەیاندنی ئەو لێپرسراو و كاربەدەستانەی كردووە، كە نوێنەرەكەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی باسی كردوون.

عەمار حەكیم ڕاشیگەیاندووە، ئەركی حكوومەت و ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ماددەی ھۆشبەر بكەن.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی خەڵک

News Code 64772

Your Comment

You are replying to: .
captcha