هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەڕێژەی ٣٧% بەرز بووەتەوە

بەشی ئێران- سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئێرانی –عێراقی باس لەوە دەكات كە لەماوەی ساڵێكی ساڵنامەی ئێرانی لە مانگی ئازار كۆتایی دێت ئێران بە بەهای ١٣ ملیار دۆلار شمەک و خزمەتگوزاری هەناردەی عێراق كردووە.

کوردپرێس: یەحیا عیشق سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئێرانی –عێراقی ڕایگەیاندووە كە بەهای هەناردەكانی ئێران لەماوەی ١٢ مانگی رابردوودا بەڕێژەی ٣٧% بەرزبوونەتەوە، كە بەشێكی گەورەی هەناردەكانی ئێران بۆ عێراق خزمەتگوزاری تەكنیكی و ئەندازیارین‌ و لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی ئێرانەوە پێشكەش كراون .

عیشق ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە بەڵێندەرە ئێرانییەكان زیاتر لە ٤ ملیار دۆلاریان لە پرۆژەكانی بیناسازی و پیشەسازی لە عێراق دەستكەوتووە .

ئەو بەرپرسە ئێرانییە راشیگەیاندووە لەماوەیێكی نزیكدا دەتوانرێت هەناردەكانی ئێران بۆ عێراق بگەیێنرێتە ٢٠ ملیار دۆلار ، لەبەر ئەوەی چەند بوارێكی نائاسایی بۆ هاوكاری لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دراوسێیەدا هەیە .

سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی –عێراقی هۆكاری بووژانەوەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بۆ لاواز بوونی بازرگانی ئێران لەگەڵ ئەوروپوا دەبینێتەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64767

Your Comment

You are replying to: .
captcha