کوردپرێس:
پرسێکی هه‌ره‌گرینگی به‌رده‌م مه‌سروور بارزانی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له چوار ساڵی داهاتوودا مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و ئاسۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نوێی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رکرده گه‌نجه‌کانییه‌وه جگه له که‌رکووک و هه‌وڵدان بۆ بووژانه‌وه‌ی پێگه‌ی کورد له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کاندا هه‌وڵی پێکهێنانی کابینه‌یێکی به‌هێز ده‌دات بۆ چاره‌کردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه. ئاژانسی کوردپرێس له‌باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ و ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی ئه‌م حکوومه‌ته، پرسی که‌رکووک و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد و چه‌ند پرسێکی گرینگی دیکه گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود کردووه که له درێژه‌دا ده‌یخوێننه‌وه:
کوردپرێس: مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند دیدارێکی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان و هه‌روه‌ها ئێوه ئه‌نجام داوه. له‌و دیداره‌دا له‌باره‌ی چ پرسێک گفتوگۆ کراوه و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی سۆسیالیست له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ چییه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: جه‌نابی مه‌سروور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی ڕاسپێردراوه ته‌بعه‌ن به‌و بۆنه‌وه سه‌ردانی حیزبه‌کانی کرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له سلێمانی سه‌ردانی حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستانیشی کرد بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌شداریکردن له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌گه‌ر هه‌موو پێکهاته سیاسییه‌کان پێکه‌وه کار بکه‌ن به ته‌ئکید ئیداره‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت. حکوومه‌ت ئه‌توانێت به‌تایبه‌تی له بواری خزمه‌تگوزاریدا چالاک بێت چوونکه ئێستا مه‌جالێک به دوای داعش ڕه‌خساوه و ئارامییێک ده‌بینرێت له به‌ینی هێزه کوردستانییه‌کان و له به‌ینی ئیقلیم و به‌غدا و هه‌روه‌ها له به‌ینی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
کوردپرێس: گرینگ‌ترین پرسه‌کان که له‌م چوار ساڵه‌دا ڕووبه‌ڕووی حکوومه‌ته‌که‌ی جه‌نابی مه‌سروور بارزانی ده‌بێته‌وه چین؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: تا ئێستا به‌رنامه‌که ئیعلام نه‌کراوه چوونکه هه‌ر حیزبێک بۆ خۆی شتێکی نووسیوه. له کۆی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له نێوان هه‌موو حیزبه‌کان کۆ ده‌کرێته‌وه به‌رنامه‌یێکی لێ پێکدێت که ئه‌و به‌رنامه له کاتی ئیعلان کردنی حکوومه‌ت و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکوومه‌ته‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت.
به‌ڵام ئێمه لای خۆمانه‌وه وه‌کوو حیزبی سۆسیالیست دیموکرات ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌و کاره له چوار ساڵی داهاتوودا به ڕای من ده‌ستووره و پاشان مه‌سه‌له‌ی یه‌کڕیزی ماڵی کوردی و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدان. به ڕای من چاک کردنی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان و کاره خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی حکوومه‌ت ده‌بێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
کوردپرێس: مه‌له‌فی که‌رکووک به تایبه‌تی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئه‌و پارێزگایه کێشه‌ی سه‌ره‌کیی نێوان پارتی و یه‌کێتییه که بۆته ئاسته‌نگێک بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له هه‌رێمی کوردستان. به ڕای ئێوه کورده‌کان له سه‌روویانه پارتی و یه‌کێتی ده‌بێت چ ڕێگایێک بۆ ده‌ربازبوون له‌م کێشه‌یه بگرنه‌به‌ر؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: من پێم وایه قه‌زیه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌نگه جیاوازییێکی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانیتر چون خۆتان ئه‌زانن که‌رکووک له چوارچێوه‌ی حکوومه‌تی عێراقه و هێشتا که‌رکووک له چوارچێوه‌ی ئێقلیمدا نییه. هێشتا که‌رکووک له چوارچێوه‌ی حکوومه‌تی عێراقدایه له‌و حدوودهی که خۆیان دایانناوه. به لای ئێمه‌وه کوردستانه و خاک و میلله‌ته‌که‌ی کوردن. ڕه‌نگه لای ئه‌وان وا نه‌بێت جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا که‌رکووک جیاوازه له ئێمه. مه‌سه‌له‌ی دانانی موحافیزێک له که‌رکووک باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌وه‌نده گرنگ بێت کێشه‌ی حکوومه‌ت و حکوومه‌تی ئیقلیم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بوه‌ستێت. پێم وایه ئه‌و کێشه‌یێکه له نێوان یه‌کێتی و پارتی که خۆیان هه‌ر کاتێک بیانه‌وێت ئه‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
کوردپرێس: پێتان وایه یه‌کێتی بۆچی مه‌له‌فی که‌رکووک و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه به‌غدای به‌ستۆته‌وه به مه‌له‌فی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئه‌وه‌ی که من هه‌ست ده‌که‌م یه‌که‌م بێ متمانه‌ییه واتا متمانه نییه له به‌ینی یه‌کێتی و پارتیدا یه‌عنی هیچ متمانهیێک نه‌ماوه له به‌ینی ئه‌و دوو هێزه یان بڵێین یه‌کێکیان ئه‌مڕۆ قه‌رارێک بدات به‌یانی ئه‌ویتر جێبه‌جێ بکه‌ن.
خاڵی دووهه‌م پێده‌چێت موحافیز یان وه‌زیر به ده‌ستی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت واتا حکوومه‌تی به‌غدا ته‌عامولی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا بکات ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت موحافیزی پێشوو کورد بووه و له یه‌کێتیی نیشتیمانی بووه. ئێستاش هه‌ر کورد ده‌بێت و له یه‌کێتی ده‌بێت ئیتر پرسی پارتی بۆچییه؟ یه‌کێتی با خۆی موحافیزهکه دابنێت به ڕه‌ئیی من.
کوردپرێس: هه‌ر هاوپه‌یوه‌ند به که‌رکووک و ناوچه دابڕێندراوه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه یه‌کێک له داواکارییه‌کانی کورده. له حکوومه‌ته‌که‌ی مه‌سروور بارزانیدا ئایا پێشبینی ده‌که‌ن که کورد بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ڕاسته که عادل عه‌بدولمه‌هدی دۆستی کورده به‌ڵام ناوبراو ئه‌و هێزه به‌قوه‌ته نییه له به‌غدا که بتوانێت هه‌موو قه‌رارێک بدات چوونکه هێزی نه‌یاری عادل عه‌بدولمه‌هدی زۆره له به‌غدا. له به‌غدا قوه‌تی په‌رله‌مانی هه‌یه ئه‌مه خاڵێکه خاڵی دووهه‌میش ئه‌مه‌یه که من پێم وانییه کورد بتوانێت وه‌کوو 2014 بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکووک چوونکه که‌رکووک وه‌کوو باسم کرد له دوای ڕووخاندنی سه‌دام گۆڕانکارییێکی گه‌وره له عێراق و له ناوچه‌که ڕووی دا. ئه‌وه فرسه‌تێک بوو که کورد ده‌ستی که‌وت. فرسه‌تی دووهه‌م شه‌ڕی داعش بوو. داعش کاتێک که هات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جه‌یشی عێراقی ته‌سلیمی داعش بوو و نه‌یتوانی شه‌ڕ بکات کورد مقاومه‌ی کرد که کورد مقاومه‌ی کرد نه‌یهێڵا وه‌کوو مووسڵ و تکریت و ئه‌نبار و له‌وانه که‌رکووک بگیرێت. ئه‌م دوو بابه‌ته دوو مه‌جالی نێوده‌وڵه‌تی بوو که ڕووی دا که کوردیش توانی له‌و دوو مه‌جاله نێوده‌وڵه‌تییه که‌ڵک وه‌ربگرێت به‌ڵام ئێستا پێم وانییه. ئێستا شتێک هه‌یه به نێوی ماده‌ی 140 به‌پێی قه‌راری ئه‌م ماده‌یه ئه‌بێت کورد و عێراق پێکه‌وه ئیداره‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی له ڕیفراندۆمێکدا به لایێکدا ئه‌که‌وێت به‌ڵام تا ئێستا عێراق ناچێته ژێر ئه‌و باره. عێراق ئاماده نییه ئه‌و قه‌رارانه‌ی ده‌ستووری عێراقی جێبه‌جێ بکات له‌به‌ر ئه‌وه من پێم وانییه ئێستا پێشمه‌رگه بچێته‌وه که‌رکووک به ئاسانی وه‌کوو ساڵه‌کانی 2003 تا ئه‌گاته‌وه 2014.
کوردپرێس: بابه‌تێکی دیکه بابه‌تی بودجه‌یه که له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بۆته قه‌یران بۆ هه‌رێمی کوردستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که له بودجه‌ی 2019 کرا بۆ پێدانی بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و بودجه‌ی تایبه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه. به‌غدا ئێستا گله‌یی هه‌یه که حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌که‌ی ڕاده‌ست ناکات. پێتان وایه که دووباره بڕینی بودجه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌یران به‌و شێوه‌یه‌ی که پێشتر بینیمان هه‌مدیسان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: نا من پێم وانییه؛ ئێستا وه‌کوو باسم کرد پێوه‌ندییێک له نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا هه‌یه. له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم چووه به‌غدا و له نزیکه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌وزووعانه کرد. له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێککه‌وتبوو له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی که له‌باره‌ی نه‌وته شهریکییهکان هه‌یه، ڕێککه‌وتبوون که حکوومه‌تی به‌غدا بیدات به‌ڵام حکوومه‌تی به‌غدا پێی وتن ئێوه خۆتان بیده‌ن بۆ ماوه‌یێک نه‌وته‌که‌یش لای خۆتان بێت. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر داوای حکوومه‌تی عێراقی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌کات. ئه‌وه قه‌راره درا و ته‌سلیمیشی ده‌کات به‌ڵام باقی نه‌وته‌که حکوومه‌تی هه‌رێم خۆی دهیفرۆشێت. له‌و نه‌وته 250 هه‌زار به‌رمیل مهقابیل به‌و بودجه له عێراقه‌وه هاتووه بودجه‌ی هاووڵاتییانه. خۆ پاره‌یێکی زیاد بۆ هه‌رێمی کوردستان نه‌هاتووه. بودجه‌ی هاووڵاتییان خۆتان ئه‌زانن له شه‌ڕی داعشدا خۆ بودجه‌ی مووسڵ نه‌بڕا هه‌روه‌ها بودجه‌ی ئه‌نبار و تکریت نه‌بڕا هه‌ر به‌رده‌وام بودجه‌یان ده‌درا فه‌قه‌ت ته‌نها بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بڕا. پێنج ساڵیش داعش له سووریا، له ڕه‌قه و له قامیشڵۆ شه‌ڕی کرد. خۆ حکوومه‌تی سووریا بودجه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌بڕی که له ژێر ده‌ستی داعش بوون. میلله‌تی خۆی بوون له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر عێراق میلله‌تێک به هی خۆی بزانێت نابێت بودجه‌ی ببڕێت. ئه‌گه‌ر به میلله‌تی خۆی نه‌زانێت ئه‌وه شتێکیتره.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا دا. له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌وراز و نشێوی زۆری به‌خۆوه بینی. نێچیرڤان بارزانی به‌غدای وه‌کوو یه‌که‌م وێستگه هه‌ڵبژارد. پێتان وایه له ده‌ورانی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌واندا په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م دوو لایه‌نه چۆن ده‌بێت؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: من پێم وایه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم باش ئه‌بێت چوونکه هه‌موو وه‌زعه‌کان به‌ره‌و ئه‌و جێگه‌یه ده‌ڕوات. هه‌م به‌غدا پێویستییه‌تی به هه‌رێمی کوردستان و هه‌م هه‌رێمی کوردستان پێویستییه‌تی به به‌غدا. ئێستا هه‌ر وه‌کوو ده‌بینن نه‌وتی که‌رکووک به‌غدا ناتوانێت خۆی بینێرێته ده‌ره‌وه و داوا ده‌کات له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نه‌وتی عێراق بنێرنه ده‌ره‌وه ئه‌وه یه‌کێکه له‌وانه‌یه که عێراق پێویستییه‌تی به هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر دوو لا پێویستیان به یه‌کتر هه‌یه من پێم وایه له چوار ساڵی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر باش ئه‌بێت.
کوردپرێس: پاش به‌غدا دووهه‌م وێستگه‌ی نێچیرڤان بارزانی تورکیا بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم و پارتی له‌گه‌ڵ تورکیا پێتان وایه له قۆناغی سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانیدا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه چۆن ده‌بێت؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا له ده‌ستی هه‌رێم نییه له ده‌ستی وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ره، له ده‌ستی وڵاته‌کانی دونیایه چوونکه ڕه‌نگه تورکیا یه‌که‌م وڵاتێک بێت که ده‌عوه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کردبێت بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی واتا ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه هه‌یه. کام ده‌وڵه‌ت زووتر ده‌عوه‌تی بکات و ئاماده‌ییی خۆی پیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن بگه‌نه بڕیاری موشته‌ره‌ک به ده‌ستی ئه‌وانه خۆ هه‌رێم هه‌ڵینابژێرێت بڵێت کام وڵات دهعوتم بکات یان بچم بۆ ئه‌و وڵاته.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی/ به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment