سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا: بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاری جه‌میل بایک له‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئابڕووچوونێکی گه‌وره‌یه‌

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاری هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی PKK له‌ ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی واشنتۆن پۆست هاته‌ده‌نگ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وتاره‌ی به‌ ئابڕووچوونێکی گه‌وره‌ وه‌سف کرد.

کوردپرێس:

ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاری جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی PKK له‌ ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی واشنتۆن پۆست هاته‌ده‌نگ و ڕای‌گه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی واشنتۆن پۆست بۆ تیرۆریستێک كه‌ ئه‌مریكا خه‌ڵاتی له‌سه‌ر داناوه‌ و له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپادایه‌، به‌ ئاشكرا پڕۆپاگه‌نده‌كردنه‌ بۆ تیرۆر‌ و پێشێل كردنی یاساكانی ئه‌مریكایه‌".

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: نیشاندانی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌ک نوێنه‌ری كورده‌كان، پێش هه‌موو شتێک سووكایه‌تی كردنه‌ به‌ كورده‌كان. ناكرێت ئه‌مه‌ به‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین ناو ببرێت. بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاری سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی له‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئابڕووچوونێکی گه‌وره‌یه‌.

شایانی باسه‌؛ جه‌میل بایک وتارێکی له‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ تێیدا باسی له‌ گۆڕینی تورکیا و دیموکراتیزه‌‌کردنی ئه‌و وڵاته‌ کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64750

Your Comment

You are replying to: .
captcha