هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی داعش دەبنە هۆی كۆچی پێچەوانەی ئێزدیەكان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قائمقامی قەزای شنگال هۆشداری لە بوونی شانە نووستووەكانی رێكخراوی داعش و هێرشكردنەسەر جووتیارانی ئێزدی دەدات و پێیوایە، بەردەوام بوونی ئەو كارە تیرۆریستیانە دەبێتەهۆی كۆچی پێچەوانەی ئێزدیەكان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل قائمقامی قەزای شنگال لەبەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوەداوە شانە نووستووەكانی داعش لەناوچەی "جەری" سەربە قەزای شنگال بوونیان هەیە، ئەو شانانە ناوبەناو هێرش دەكەنەسەر جووتیارانی ئێزدی لە ناوچەی "كوهبەل متاخە"ی سەربە "جەری"و ئەوەش بە بەرچاوی هێزەكانی سوپاوە ئەنجام دەدرێن، كە لەو ناوچەیەدان.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، كۆتا هێرش شەوی رابردوو بووە، كە بە 4 ئۆتۆمبێل چوونەتە ناوچەكە و هێرشیان كردوەتە سەر جوتیاران، بەڵام لەلایەن ئەو جووتیارانەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و سوپای عێراقیش لەو ناوچەیەدا بوون و هیچ جوڵەیێكیان نەكردووە.

مەحما خەلیل داواش دەكات هێزەكانی سوپای ئەو ناوچەیە بگۆڕدرێن، كە سەربە فیرقەی 15ن. هۆشداریش دەدات لەوەی ئەو كارە تیرۆریستیانە دەبنەهۆی كۆچی پێچەوانەی ئێزدیەكان و شكستپێهێنانی پلانی حكوومەت بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.

قائمقامی قەزای شنگال داواش لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و مەنسوور مەرعید پارێزگاری نەینەوا و هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكە دەكات ئەو بابەتە بەهەند وەربگرن.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64741

Your Comment

You are replying to: .
captcha