عێراق ژماره حسا‌یێک بۆ قەرزەکانی ئێران ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ره‌ڕای سزاكانی سه‌ر ئێران، عێراق حسابێكی بانكیی بۆ پاره‌ی ئه‌و گاز و كاره‌بایەی له ‌ئێران ده‌یكڕێت ده‌كاته‌وه‌.

کوردپرێس: ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، راپۆرتێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردوه‌: "حكوومه‌تی عێراق حسابێكی بانكیی بۆ ئێران كردوه‌ته‌وه‌ كه ‌تیایدا پاره‌ی ئه‌و گازو كاره‌باییه‌ی له‌و وڵاته‌ی ده‌كڕێت داده‌نێت".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئێران ناتوانێت پاره‌ له‌و حسابه‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌توانێت بۆ كڕینی خۆراک و ده‌رمان به‌كاری بهێنێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: " ئه‌مریكا له‌و حسابه ‌بانكیه‌ ئاگاداره‌ ".

بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌وه‌ی وتووه‌:" عێراق دوو ملیارد دۆلار قه‌رزاری گازو كاره‌بایی ئێرانه‌".

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و حسابه‌ بانكیه‌ به‌دیناری عێراقی ده‌بێت و له ‌بانكێكی عێراقی ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64740

Your Comment

You are replying to: .
captcha