کوردپرێس: به‌رهه‌م ساڵح له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "ئیلاف"ى ئه‌لیكترۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هەرێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تى له‌سه‌رده‌ستى رژێمى پێشوو وێرانكرا، زیاتر له 4 هه‌زار و 500 گوند له‌ناوبران و چه‌ندین شار و شارۆچكه رووخێنران.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک بكه‌یت، جووڵه‌ی بنیادنان و پێشكه‌وتن ده‌بینیت، به‌ڵام له هەرێمی كوردستاندا كێشه‌ى سیاسی هه‌یه و خه‌ڵک چاوه‌ڕێى فهرمانڕهواییێكى دانایانه و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌وه‌ش بارودۆخى زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى عێراق و ده‌وروبه‌ریه‌تی.
بەرهەم ساڵح سه‌رۆک كۆمارى عێراق باسى له‌وه‌ش كردووه، پێویسته قه‌باره‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستهێنراوه به‌كه‌م سه‌یر نه‌كرێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا گه‌ل و هاووڵاتیانی عێراق پێویستییان به‌باشتر و زیاتره له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه، ئه‌م قسه‌یه‌ش بۆ كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كانى كوردستان بدوێنیت دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه كێشه له‌بارودۆخى سیاسی‌دا هه‌یه و پێویستى به به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر هه‌یه، هه‌روه‌ک پێویستى به به‌هێزكردنى ئه‌زموونی دیموكراسى و چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى و مه‌حسوبیه‌ت هه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment