پارتی به‌ ده‌ست بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییی یه‌کێتی و نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تیی هاوبه‌شه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت که‌ له‌ دوای كۆچی دواییی مام جه‌لاله‌وه‌ حیزبه‌كه‌ی به ‌ده‌ست "بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییی یه‌كێتی و نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تییێكی هاوبه‌شی یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت".

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2ی ته‌مووزی 2019 ڕێبوار بابکه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر کاتێک پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت و دۆسییه‌كانی‌تر ڕێكده‌كه‌وێت، له‌ولاوه‌ باڵێكی‌تری ناو یه‌كێتی ڕاست ده‌بێته‌وه‌ و ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕاشی‌گه‌یاند: پارتی له ‌دوای كۆچی دواییی مام جه‌لاله‌وه‌ باجی بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییی یه‌كێتی ده‌دات و به‌هۆی ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانیان و باڵباڵێنی ناو حیزبه‌كه‌ نازانین له‌گه‌ڵ كێ قسه‌ بكه‌ین و له‌گه‌ڵ كێ ڕێكبكه‌وین که‌ ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی دروست كردووه‌ و بووه‌ته‌هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و باڵباڵێن و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییه‌ی ناو یه‌كێتی زۆر دۆسیه‌ی‌تر یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

بابکه‌یی له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه‌: گرنگه‌ باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر بۆچوونێكی هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون چوونكه‌ ناكرێت به‌هۆی بوونی چه‌ندین دۆسیه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌ ئه‌و ڕه‌وشه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت .

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64733

Your Comment

You are replying to: .
captcha