تورکیا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان UN و هه‌سه‌ده‌ هاته‌ده‌نگ

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا به‌ توندی ئیدانه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌سه‌ده‌ی کرد له‌سه‌ر به‌خزمه‌ت نه‌گرتنی منداڵان و ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی به‌ "ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" وه‌سف کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2ی ته‌مووزی 2019 ئه‌نقه‌ره‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سوپای سووریای دیموکراتی کرد له‌باره‌ی به‌خزمه‌ت نه‌گرتنی منداڵان له‌ ڕیزه‌کانی هه‌سه‌ده‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: "واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان ڤێرجینیا گامبا نوێنه‌ری تایبه‌ت و بریکاری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری منداڵان له‌گه‌ڵ "فه‌رهاد عه‌بدی شاهین" تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ و فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ له‌ نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ به ‌بێ زانیاریی ئه‌ندامانی پێشهاتێكی تا بڵێی ناخۆشه‌ و به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین."

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی سوپای سووریای دیموکرات به‌ ناوه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی واتا "فه‌رهاد عه‌بدی شاهین" ناو براوه‌.

هه‌سه‌ده‌ که‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی له‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) پێک دێت و هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌کیی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا به ‌توندی ئیدانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كردووه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ییی هه‌سه‌ده‌ ده‌كات.

به‌پێی به‌یاننامه‌یێک که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی سووریای دیموکرات له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژێنێڤ ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ UN واژۆ کردووه‌ له‌سه‌ر به‌خزمه‌ت‌نه‌گرتنی سه‌ربازه‌ منداڵه‌کان و ڕێگری له‌ چه‌كداركردنی منداڵانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ و ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وانه‌ش ئێستا له‌ ناو ڕیزه‌کانیاندایه‌ بهێنرینه‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕێوشوێنی پێویستیش له‌وباره‌یه‌وه‌ بگیردرێته‌به‌ر.

ئه‌نقه‌ره‌ ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ "ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی" وه‌سف ده‌کات و پێی وایه‌ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ بێت، هیچ پاساوێكی نییه‌. ئه‌م دۆخه‌ پێشێلكارییێكی ڕوونی بڕیاره‌كانی دژ به‌ تیرۆریزمه‌ له‌ لایه‌ن خودی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ستیڤان دۆجاریک وته‌بێژی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندووه‌ که‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان گامبا و عه‌بدی به‌ مانای "شه‌رعییه‌ت‌به‌خشین به‌ گرووپێکی سه‌ربازی نییه‌."

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2ی ته‌مووزی 2019 نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕێککه‌وتنێکیان واژۆ کردووه‌ بۆ ''وازهێنان له‌ شه‌ڕكردن به‌ منداڵان له‌ ڕیزه‌كانیدا''.

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56819

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64722

Your Comment

You are replying to: .
captcha