کوردپرێس:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 2/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوە چوو، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ڕۆڵێكی به‌رچاو له دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌وه، ببینێت.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و هیوای خواست ئه‌م جۆره دیدارانه به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر دیالۆگێك نیشان دا ب هشێوهیێک گرفته‌كان به‌پێی نهخشهڕێگهیێكی گونجاو چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
شایانی باسە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر لەگەڵ مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کردبوو و لەو دیدارەشدا دیسان جەخت کرابوویە سەر ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەتایبەتی مادەی 140ی دەستوور.
*لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وەرگیراوە
Your Comment