کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 10ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 1ی تەمووزی 2019 لە مەڕاسیمێکدا کەلە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد بەبۆنەی ساڵوەگەڕی هێرشی ئەمریکا بۆ فڕۆکە موسافیرهەڵگرەکەی ئێران بەڕێوە چوو عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەتوندی ئیدانەی سیاسەتەکانی کۆشکی سپیی کرد و ڕایگەیاند ئەمریکا سزای نوێ بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت بەڵام لەوە خافڵە کە ئەو سزایانە پێکەوەبوون و یەکگرتنی ئێرانییەکان پتەوتر دەکات.
لاریجانی ترەمپی بە گەمژە و لاتی نەڕەزل ناو برد و گوتیشی: ڕێبەری باڵای ئێران چیی هەیە کە ئیدارەی ترەمپ گەمارۆی خستۆتە سەر؟ ئەو بڕیارەی ترەمپ سەلماندی کە هیچ زانیارییێکی لەبارەی هەلومەرجی ناوچەکەوە نیە و گەمژەیێکی تەواوە.
شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو لە نوێترین بڕیاردا ئیدارەی ترەمپ بڕیاری دا گەمارۆ بخاتە سەر دارایییەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
Your Comment