شاندێکی هەدەپە لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- شاندێک لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ شارەوانی ئەو شارە کۆ بوونەوە و پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێ کرد لە هەڵبژاردنی 23ی حوزەیران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێک لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە شارەوانیی گەورەشاری ئیستامبۆڵ لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ شارەوانی ئەو شارە کۆ بوونەوە و پیرۆزباییان لێ کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی 23ی حوزەیراندا.

پاش ئەو دیدارە هەدەپە پەیامێکی لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە توویتەر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆ جەنابی ئیمام ئۆغڵۆ لە ئەرکەکانیدا وەکوو شارەوانی ئیستامبۆڵ".

لەو دیدارەدا، عسن گل دمیر و چەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە پارێزگای ئیستامبۆڵ بە یاوەریی ئورول قاترچی ئۆغڵۆ، نوێنەری ئیستامبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا و هەروەها سەلیم کاپان ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی هەدەپە لەگەڵ ئیمام ئۆغڵۆ کۆ بوونەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64692

Your Comment

You are replying to: .
captcha