بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەى بۆردوومانەکەى زاخۆی کە زیاتر لە 8 کوژراو و 26 برینداری لێکەوتەوە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەتووندی سەرکۆنەی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و شەهیدکردن و بریندار کردنی هاووڵاتیانی سڤیل دەکەم لە سنووری دهۆک لەلایەن تورکیا".
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردوەتەوە، دووبارە بوونەوەی هێرشەکان پەرەسەندێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و چیتر مایەیی قبووڵکردن نییە.
هەروەها بەرهەم ساڵح داوا لە تورکیا دەکات کە رێز لەسەروەریی و دراوسێیەتی عێراق بگرێت و لەژێر هیچ پاساوێک هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەکاتەوە، کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەکانە.
Your Comment