پێشبڕكێی كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی ڕایگه‌یاند: قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێی كتێب خوێندنه‌وه‌ له ‌سلێمانی ده‌ست پێده‌كات.

کوردپرێس:

ئالان ڕه‌ئووف له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ ڕۆژی 1-7-2019 وه‌ قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێی كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌ كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی هاندانی گه‌نجان و لاوان بۆ خوێندنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

ناوبراو وتیشی: ته‌مه‌نی به‌شداربووان له‌ چوار ساڵییه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌ كه‌ 12 كه‌س به‌شێوه‌ی مادی خه‌ڵات ده‌كرێن و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌وحی ڕێزلێنانیان پێده‌به‌خشڕێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ قۆناغی دووه‌م له‌ 1-8-2019 ده‌ست پێده‌كات و ژماره‌ی به‌شداربوانیش 50 بۆ 60 كه‌س ده‌بێت.

ئالان ڕه‌ئووف سه‌باره‌ت به‌ پێشبڕكێكه‌ وتیشی: دوو لیژنه‌یان پێكهێناوه‌، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌فتانه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێت.

News Code 64666

Your Comment

You are replying to: .
captcha